ئاژانسی ڕۆژنیوز؛
شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزێکی پارتی ڕوویدا
لە خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی هەرێم لە بەردەم کۆمپانیای لانازی سەر بە بنەماڵەی بارزانی لە سنووری هەولێر، کوژرانی کەسێک پشتڕاستکرایەوە لە ئێستاشدا دەنگۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.
کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی کردەوە لە کاتژمێر ٠١:٠٠ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕوە، بە مەبەستی دامەزراندنییان، ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنووری شارۆچکەی گوێر کە زۆرینەیان لە عەشیرەتی هەرکین، ڕوویان لە بەردەم کۆمپانیای لاناز كرد، کە پاڵاوگەیەکی نەوتە و خاوەندارییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی بارزانی.
ئەو ئاژانسە ئاشکراشی کرد: دوای ئەوەی خۆپیشاندەران، کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠ کەس دەبێت گەیشتنە بەردەم دەرگای کۆمپانیاکە، ڕێگای هاتوچۆیان داخست، لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی پاڵاوگەکەوە، کە سەر بە پەدەکەن دەسڕێژی گولـلە لە خۆپیشاندەران کرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە زیادبووندایە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لەبارەی ئەو دۆخەوە هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمییان نەداوە، هەروەها ئامارێکی درووست لەبارەی قوربانییەکان لەبەردەستدا نییە
#کوردپرێس
#خۆپیشاندان
#عەشیرەتی هەرکی
#لاناز
#شارۆچکەی گوێر
#گوێر
#دامەزراندن
#هەرکی
#پاڵاوگەی نەوتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران