خبر 2025-11-27 05:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشکرایە سەر کۆرمۆر/ هەناردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا

درەنگانی ئەمشەو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۱۱:۳۰ خولەکی ئەمشەو هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کێڵگەکە کەوتەوە، هاوکات هێرشەکە بوەتە هۆی ڕاگرتنی هەناردەی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

بەگوێرەی زانیاریەکان هێرشەکە لە ڕێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدراوە و کۆگایەکی غازی LPG کراوەتە ئامانج و تەقیوەتەوە.

لەمبارەوە ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر کۆرمۆرەوە نزیکەی ۸۰%ی بەرهەمهێنانی غاز کەمدەکات و بەهۆی کارەبای هەرێم کەمدەبێتەوە، ئەو بڕە کەمەی کارەباش کە هەیە بەسەر دامەزراوەکانی وەک شوێنە گشتیەکان دابەشی دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.