خبر 2025-11-03 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاردانەوەی نەوەی نوێ بۆ ڕاگرتنی پەخشی پەیامی شاسوار عەبدولواحید

جووڵانەوەی نەوەی نوێ دوای ڕاگرتنی پەخشی وتەکانی شاسوار عەبدولواحی؛ پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: ڕاگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ سەرۆکی جووڵانەوەکەمان؛ درۆ گەورەکەی دەسەڵاتە کە پارتی و یەکێتی ناویان لێناوە ئازادی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "وەک پیشەی هەمیشەی خۆی دەسەڵاتە ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتی و یەکێتی هێزی ئەمنیی ناردەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ترسنۆکانە ڕێگریی کرد پەیام و قسەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ هاوڵاتیان پەخش بکرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و لەرزۆکە تەبیعەتی شەمشەمەکوێرەی هەیە و فێری هەڵکوتانەسەری شەوانەیە و دڵنیایە لەوەی کاک شاسوار زۆر لەجاران ئازاتر و ئازادتر و بەئیرادەتر پەیامەکانی دەنێرێت بۆ خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان، بۆیە ترسنۆکانە و لەرزۆکانە رێگای پەخشکردنی بەرنامە و پەیامەکانی کاک شاسواریان نەدا کە سەرۆکی بە ناحەق زیندانییکراوی گەورەتریین هێزی ئۆپۆزسیۆنە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.