مەسروور بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری.
بۆچوونی بەکارهێنەران