خبر 2025-09-22 13:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ کرا

ڕێككەوتنی سێقۆڵی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ كرا و بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەری نەوت، ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان واژۆ كرد.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ۲۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و ۵۰ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکار دەهێنێت.

چاوەڕوان دەكرێت لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنی سێقۆڵی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكە پەسەند بكات و دواتر بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.