خبر 2025-08-22 04:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مەسروور بارزانی:

پێکدادانەکانی سلێمانی سەقامگیریی هەرێم دەکاتە ئامانج

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوا دەکات هەموو لایەنەکان لە سلێمانی دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ ڕابگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت: "ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت  و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت".

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: "لە گەل هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێن ڕشتن و توندو تیژی بگیرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.