خبر 2025-08-21 19:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئاراس شێخ جەنگی: 

دژی بەکار هێنانی هێزی چەکدارین بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان

ئاراس شێخ جەنگی برای لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی ئاڵۆزییەکان لە شاری سلێمانی هاتەدەنگ و لە پەیامێکدا دژایەتی خۆی بۆ بەکار هێنانی هێز بۆ چارەسەریی کێشەکان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، براکەی لاهوور شێخ جەنگی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی كردووەتەوە: "من هەموو کات دژی گێرەشێوێنی و بەکار هێنانی هێزی چەکدار بووم بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان".
ناوبراو دەشڵێت: "بۆیە ئێستاش ئەمشەو کە بیستم یەکێتی نوێ هێزی بڵاو کردۆتەوە لە ناو سلێمانی، ئەم کارە بە کارێکی خراپ ئەزانم وە ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە سلێمانی و دەورو بەری بچێتە دۆخێکی نەخوازراو".
ئاراس شێخ جەنگی ڕاشیگەیاندووە: "بۆیە داوا لە سەرانی یەکێتی نوێ دەکەم کە ئەم هێزانە بگەڕێننەوە شوێنەکانی خۆیان، چوونکە بەرپرسیاریەتی هەر ئەگەرێک ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.