خبر 2025-07-14 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر:

دژەتیرۆری کوردستان تێکشکاندنی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ڕاگەیاند

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "کاتژمێر ۲:۲۰ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە (۱۴ی تەمموزی ۲۰۲۵)، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.