خبر
2025-06-19 05:53
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
نابینه مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران سەریهەڵداوە ڕایدەگەیێنێت: هەمیشە دژی شەر و گرژی و وێرانکاری بووین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حكوومهتى ههرێم پهیامێكى ئاراستهى ئێران و ئیسرائیل كردووه و نووسیویهتى: "جەخت لەسهر هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دهكهینهوه کە هەمیشە دژی شەڕ و گرژیی و وێرانکاری بووە".
حکوومەتی هەرێم جهختیش دهكاتهوه، "وەک هەمیشە، فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و ئارامیی و سەقامگیری دەبین و نابینه مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک".
بۆچوونی بەکارهێنەران