خبر 2025-04-23 20:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی:

پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  بەرهەم ساڵح کۆ بوویەوە و هەردوولا بە پێویستیان زانی پەلە لە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە دیدارەکەدا "بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌".
 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هەردوولا به‌ پێویستیان زانی په‌لە له‌ دامه‌زراندنی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت، هه‌روه‌ها داکۆکییان له‌ گرنگیی بەهێزکردنی لێکگەییشتن و هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی وڵات و بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.