جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆ بوویەوە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، پێشوازیی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی و سەعید خەتیب زادە، لە پەراوێزی دیداری سلێمانی کۆ بوونەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت: "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کران و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کرایەوە".
گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئيران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بەشێکی دیکە بوو لە تەوەری کۆبوونەوەکە ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆچوونی بەکارهێنەران