خبر 2025-04-12 04:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و ڕوبیۆ لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنیدا جەخت لە دەستپێکردنەوەی هەنارەی نەوت دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیێکی تەلەفونیدا، هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

هاوکات هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.

وەک لەو میدیایەدا هاتووە "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە بووەتە پەناگەیێکی ئارام بۆ پاراستنی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان و ڕۆڵێکی گرنگیشی لە پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەدا هەیە".

مەسروور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە پەیوەندیی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەش.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.