خبر 2025-04-04 16:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

یەکێتی و پارتی گفتوگۆکان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ دەستپێدەکەنەوە

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی باسی لە پێکهێنانی حکوومەت و گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا لەمیانەی بەشداری کردن لە پرسەیڕ بەڵێن ئەحمەد ساڵح رایگەیاند: "جەژن تەواو بوو دەست بە کۆبوونەوەکانمان دەکەینەوە لەگەڵ پارتی لەسەر پرسی پێکهنانی حکومەتی هەرێم".

ناوبراو ئەوەشی وت: "لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی یەکێتی و پارتی باس لە دابەشکردنی پۆستەکان دەکەین".

لەبارەی پرسی تەوتینەوە ئاماژەی بەوەش کرد: "کە کاتی خۆی هات قسەمان دەبێت لەسەر تەوتین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.