شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2025-03-24 00:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕ‌ۆژنامەیێک بڵاو کرایەوە کە بە تەواوی بە زیرەکیی دەستکرد بەرهەم هێنراوە

ڕۆژنامەیێکی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە یەکەمین ڕۆژنامەیە لە جیهاندا چاپێک بڵاو دەکاتەوە کە بەتەواوی بە زیرەکیی دەستکرد بەرهەم هێنراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کلاودیۆ سێراسا، سەرنووسەری رۆژنامەکە دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەی ئیل فۆگلۆ (Il Foglio)، کە رۆژنامەیێکی بەناوبانگە لە تاقی کردنەوەکانی کە مانگێک دەخایەنێت و ئامانج لێی نیشاندانی کاریگەرییە کە تەکنەلۆژیای AI هەیەتی "لە سەر شێوازی کارکردنمان و ڕۆژەکانمان".

سێراسا دەڵێت: یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانە دەبێت لە جیهاندا کە بە تەواوی بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد دروست کراوە. "بۆ هەموو شتێک. بۆ نووسین، مانشێتەکان، وەرگێڕانەکان، پوختەکان".

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان سنووردار دەبێت، ئەم تاقیکردنەوە لە کاتێکدایە کە رێکخراوە هەواڵییەکان لە سەرانسەری جیهان خەریکی ململانێن لەگەڵ چۆنیەتی جێگیرکردنی AI.

هاوکات سەرەتای ئەم مانگە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە کە بی بی سی نیووز بڕیارە AI بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکێکی کەسی زیاتر بە خەڵک بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە