خبر 2025-01-29 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوەی نوێ: بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی هەرێم ناکەین

وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، دەرگەی گفتوگۆیان بەڕووی پارتی و یەکێتی داخستووە و بەشداری لە حکوومەتی داهاتوو ناکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی رایگەیاند: "وەکوو نەوەی نوێ ئۆپۆزیسیۆن دەبین و بەشداریی حکوومەت ناکەین، دەرگەی گفتوگۆشمان بەڕووی پارتی و یەکێتی دا داخستووە".

نەوەی نوێ لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ۱۵ کورسی بەدەستهێنا.

سەرچاوەیەک لەنێو جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە رووداوی گوت: "هەموو دانووستاندنێک لەگەڵ پارتی و یەکێتی رەتدەکەینەوە و ناچینە حکوومەتێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکات."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد: "لە پێشووتر دا لەلایەن ئەو دوو حیزبەوە پێشنیازی زۆر پۆستی باڵایان پێداوین، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە."

رۆژی ۱۸-۰۱-۲۰۲۵، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکوومەت، یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردوون. باسی لەوەش کرد، بەڵێنی ۶ وەزارەت و ۵۰ پۆستی دیکەیان پێدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.