خبر 2025-01-16 07:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
محەمەدی حاجی مەحموود:

هەرێمی کوردستان هێندەی سێ وڵات داهاتی هەیە/ دەبێت مووچەی مووچەخۆران دابەش بکات

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی هەرێمی کوردستانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکات و دەشڵێ: هەرێمی کوردستان هێندەی سووریا و ئوردن و لوبنان داهاتی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی مووچە حکوومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە و خەڵکی هەرێم دەنگی بۆ هەرێم داوە، پێویستە ئەو داهاتەی لە هەرێم هەیە کۆ بکرێتەوە و مووچەی پێ دابەش بکرێت، پێم وابێت ئەگەر کەمیش بێت خەڵک پێی ڕازیی دەبوو.

ئاماژەی بەوەکرد، پێش ٢٠٠٣ نە پارەی نەوت هەبوو نە ئەمریکا و مووچەش دابەش دەکرا، ئێستا داهاتی نەوت و ناوخۆ هەیە و ئەمریکا پارەمان پێدەدات و لە بەغدایشەوە پارەدێت، بەڵام هەر بەش ناکات.

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات وتیشی: ئێستا هەرێمی کوردستان کە دەڵێن هیچمان نییە، هێندەی سووریا و ئوردن و لوبنان دەوڵەمەندە، با حزبەکان وازی لێبێنن و بێلایەنێک کۆی بکاتەوە بزانن چەندە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.