خبر 2024-11-25 14:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
داوود ئۆغڵۆ و بارزانی جەختیان کردەوە:

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا پەرەیان پێدەدرێت

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی پارتی ئاییندە ئاماژەی بە پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.