خبر 2024-10-31 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
مه‌سعوود بارزانى:

حکوومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک هێزی پێشمەرگە بێت

سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاند: "هەڵبژاردن تەواوبوو ئیتر کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت بکرێت لەنێوان لایەنەکان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەئامادەبوونی مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى پارتى‌ و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا مەسعوود بارزانی له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ته‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: "هەڵبژاردن تەواوبوو، ئیتر کاتی ئەوەیە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت بکرێت لەنێوان لایەنەکان".

بارزانى وتیشى: "حکوومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت ‌و یەک هێزی پێشمەرگە بێت".

مه‌سعوود بارزانى جه‌ختی كرده‌وه‌، "پێوەری پێکهێنانی كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت، دەبێت به‌گوێره‌ى کورسی لایەنەکان بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.