خبر 2024-05-10 22:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم:

دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نیگەرانیی خۆی لە هەوڵەکان بۆ  پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، پێشتر هۆشداریمان دابوو کە هەر هەنگاو و هەوڵێک بۆ دواخستن یان پەکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیان بە پێگەی هەرێم و شەرعییەتی دامەزراوەکانی هەرێم دەگەیەنێت.

ناوبراو وتیشی پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داهاتووی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان لە چارەنووسێکی نادیاردا نەهێڵدرێتەوە.

تاڵەبانی جەختیشی کردەوە کە هەڵوێستیان سەبارەت بە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ڕوونە و لە نیگەرانیانەوە بەرامبەر بە داهاتووی هەرێم سەرچاوەی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.