خبر
2023-12-23 08:50
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
لە سنووری ڕانیە لە ڕووداوێكی شەڕە تەقەدا دوو كەس كوژران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەینی لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە و لە ڕووداوێكی شەڕەتەقەدا لە نێوان دوو بنەماڵەدا دووكەس كوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە شارپرێس-ـی ڕاگەیاند "هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار كرانەوە كە لە ڕووداوێكی تەقەكردن بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە".
ناوبراو وتیشی "لە ڕوداوەكەدا كەسێكی تریش برینداربووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا، لە ئێستادا هەردوو كوژراوەكە هەریەكەیان لە لایەنێكی ڕوداوەكەیە. دوای ئەنجامدانی پشكنینی توێكاری لە پزیكشی دادی ڕانیە تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان دەكرێنەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە ".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران