خبر 2023-08-20 03:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کوژرانی کەسایەتیی دیاری یەکێتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ‎سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ڕووداوی کوشتنی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە دڵەوە نیگەرانی کردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا لەبارەی ڕووداوی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی، رایگەیاند: "شەهیدکردنی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندی لە دڵەوە نیگەرانی کردین، ‎بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەی دەکەم کە نمونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "کاک نیاز لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی دەڤەری باڵەکایەتی بوو، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بە ئەوپەڕی راستگۆییەوە رادەپەڕاند، شەهیدکردنیشی لە رووداوێکی گوماناویدا مایەی نیگەرانی ئێمەیە و هەموو لایەنە ئەمنییەکانیش راسپێردراون بەزووترین کات تاوانباران ئاشکرا بکەن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە".

نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی و یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین درەنگانی ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە رووداوێکدا لە باخەکەی خۆیدا کوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.