خبر 2023-07-25 11:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی یەکێتی و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق لە بەغدا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی، ‎لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کران و جەخت لە بەهێزترکردنی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە بەشێوەیەک لە ئاست پێداویستییەکانی دۆخەکە و داخوازییەکانی هاوڵاتییان بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ‎لە کۆبوونەوەکەدا پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوان کردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو دروست‌کردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی چاکسازی جەختی لێکرایەوە.

‎لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە بافڵ تاڵەبانی وتی: "بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هەرێم و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەوڵەکانیشمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوام دەبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.