خبر 2023-05-26 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پارتی دیموکرات:

پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن هەنگاوی کردەیی هەڵبگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بە بۆنەی چل و حەوتەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و لە بەشێکی په‌یامه‌كه‌دا باس لە دەستپێشخەریی پارتی دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی یاسایی خۆیدا.

مەکتەبی سیاسیی پارتی هەروەها ڕایدەگەیەنێت: هاوکات جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە پەیامی سەرۆکی پارتی دیموکرات دەکەینەوە، کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی کرد و بەردەوامین لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەپێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کوردستانی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.