خبر 2020-11-12 10:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەولێر 5 هەزار دەمانچە لەناوبرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێنج شەممە پێنج هەزار چەکی جۆری دەمانچەی تورکی لەناوبرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج هەزار چەکی جۆری دەمانچەى تورکی لەناوبرد، کە لەماوەى ڕابردوودا دەستیانبەسەرداگیرابوو و فەرمانی لەناوبردنیان بۆ دەرچووبو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەکانیان بەردەوام دەبن، لەدەستبەسەرداگرتنی هەموو چەکە قەدەغەکراو و بێمۆڵەتەکان، کە بوونەتە هۆی مەترسی و تاوانکاری لەناو کۆمەڵەگەدا.

ئین ئاڕتی لەبارەی هۆکاری لەناوبردنی ئەو 5 هەزار دەمانچەوە ڕایدەگەیێنێت: "لەبەر ئەوەی دەمانچە تورکییەکان کوالێتییان باش نییە و بەکەڵکی ئەوە نایەت هێزە ئەمنییەکان بەکاریبهێنن، بۆیە لەناوبراون."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.