خبر 2020-09-14 06:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژنە داعشەکان هەوڵی ڕا کردن لە کەمپی هۆل دەدەن

بەشی سووریا- ژمارەیێک ژنە چەكداری داعش هەوڵیان دا لە كەمپی ھۆل ڕا بكەن، بەڵام ھێزەكانی ئاسایش ھەوڵەكەیان شكستپێھێنا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای کرد لەدوای كردنەوەی كەمپی ھۆل، ئەمە گەورەترین ھەوڵی راكردنی ژنانی چەكداری داعشە لەو كەمپەدا کە نزیكەی 200 کەس بوون و هەوڵی ڕاکردنیان داوە.

ئەو ژنە چەکدارانەی داعش بەڕەگەز سووری و عێراقی بوون و ژمارەیێکی زۆر منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی کەمپەکە بە یارمەتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە رێگرییان لێ بکەن و شکست بە هەوڵەکەیان بهێنن.

روانگەی سووری هەروەها دەڵێت "بەیانیی دوێنێ یەکشەممە، 13-9-2020 چوار ژنی بیانیی داعش ویستوویانە لەگەڵ شەش لە منداڵەكانیان لە کەمپی هۆل رابكەن، بەڵام رێگرییان لێكراوە".

کەمپی هۆل نزیکەی 30 ساڵ پێش ئێستا لەسەر سنووری عێراق و سووریا لە حەسەکەی کوردستانی سووریا بۆ پەنابەرانی عێراقی دروست کراوە، لەدوای سەرکەوتن بەسەر داعشیش، خێزانی هەزاران چەکداری داعشی لێ نیشتەجێ کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.