خبر 2020-09-14 07:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش جەخت لە گرنگیی ئاشتی لە تورکیا دەكاتەوە

بەشی تورکیا- دەمیرتاش لە میانی دیداری لەگەڵ هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلاندا، جەخت لە گرنگی ئاشتی دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە، پەروین بوڵدان و میتهەت سانجەر هاوسەرۆکانی هەدەپە سەردانی گرتووخانەی ئێدرنەیان کرد و چاویان بە هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دمیرتاش کەوت.

پاش ئەوەی هاوسەرۆکەکانی هەدەپە چاویان بە دمیرتاش کەوت کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا. پەروین بوڵدان ڕایگەیاند: ئێمە وەکوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی سەڵاحەدین دمیرتاش و عەبدولا زەیدان ئەندامی پەرلامانمان لە گرتووخانەی ئێدێرنە کرد.

ناوبراو وتیشی: دەمەوێت باس لە گرنگی ئەو سەردانە بکەم، بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیێکی زۆر بوو نەمانتوانیبوو سەردانی بکەین و نەمانتوانیبوو سەردانی هاوڕێکانیشمان لە زیندان بکەین.

لایخۆشیەوە میتهەت سانجەر وتی ئەجێنداکەمان پڕبوو لە بابەتی جۆراوجۆر، بەڵام بەهۆی کەمی کات نەمانتوانی بە تەواوەتی گفتوگۆ بکەین.

سانجەر باسی لەوەش کرد کە دەمیرتاش ئەو پرۆژەی ئاشتی هەدەپە، کەلە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستیپێکرد، بە گرنگ زانی. هەروەها وتیشی دەمیرتاش باسی لە گرنگی ئاشتی بۆ تورکیا کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.