سیاسەتمەدارێکی کورد: سەردانەکەی کازمی بۆ هەرێم نەبووە هۆی هیچ ڕێککەوتنێک
کوردپرێس: مەحموود عوسمان لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی نیشتیمانی عێراقی (نینا) رایگەیاندووە: "کازمی ویستی بۆچوونی بەرپرسانی هەرێم لەبارەی دۆسییە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بزانێت و لەدۆخی هاوڵاتیانی هەرێمیش بپرسێتەوە و ئاگاداری دۆخی گشتیی ناوچەکەش بێت، هەربۆیە سەردانەکە بۆ هەردوولا بەسوودە و رۆڵی دەبێت لەچارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ، ئەویش لەڕێگای بەردەوامی دانوستانەکان و هەنگاونان بەئاڕاستەی چارەسەرکردنیان ".
لەبەشێکی تری قسەکانیدا مەحموود عوسمان پێیوایە سەردانەکەی کازمی نەبۆتە هۆی ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر دۆسییە هەڵواسراوەکان بکرێت، بەڵکوو تەنیا لەیەکتێگەیشتن و نزیک بوونەوەی بۆچووەکان لەسەر ئەو پرسانە روویداوە.
باسی لەوەش کردووە ئەگەر بێت و کازمی بیەوێت وەک سەرۆک وەزیران بۆ خولێکی تریش بەردەوام بێت ئەوە دەبێت هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنەکان لەناویاندا لایەنە کوردییەکان بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران