له که‌رکووک تیرۆریستێکی داعش ده‌ستگیر کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌واڵگری عێراق رایگه‌یاند "ئەندامێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كە لە ئاژانسی (ئەعماق) كاری کردووە لە كەركووک، دەستگیر كراوە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌واڵگریی عێراق روونی کرده‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراوه، به گوێره‌ی مادده‌ی چواری یاسای تیرۆر داواکراو بووه و له رێکخستنی رێکخراوی داعش له ژێر ناوی راگه‌یاندنکاری که‌رتی "ریاز – ویلایه‌تی که‌رکووک" کاریک ردووه.
هەواڵگریی عێراق ئاشکراشی کردووه، له لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌راییدا، ئه‌و ده‌ستگیرکراوه دانی به‌وه‌دا ناوه، ئه‌ندامی داعشه و ئه‌رکی به‌رهه‌مهێنانی ڤیدیۆی تایبه‌ت به کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان بووه و دواتر ناردوویه‌تی بۆ ئاژانسی ئه‌عماق.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، دایکی و دوو که‌سی دیکه‌ی خێزانه‌که‌یان له ریزی داعشدا بوون و به هۆی ناکۆکی داراییه‌وه گوله‌باران کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران