خبر 2020-09-13 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند: لە 24 کاتژمێردا 21 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوان مستەفا، هاوسەرۆکی هاوبەشی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، 21 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، کە 8 کەس لە حەسەکە، 5 کەس لە شارۆچکەی گرکێ لەگی، 4 کەس لە قامیشلۆ، 3 کەس لە دێرک، یەک حاڵەتیش لە عامودا بوون.

جوان مستەفا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 11 کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان پەڕاندوە و چاک بوونەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، 840 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون و 46 کەسیش گیانیان لەدەست داوە و تا ئێستاش 282 کەس ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.