هەموو هۆڵ و شوێنە وەرزشییەکانی کوردستان دەکرێنەوە
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی کوردستان ڕایگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە ڕێکارنامەی ژمارەی 16ی سیتادی نیشتمانیی کۆرۆنا هەموو هۆڵە وەرزشییەکانی کوردستان دەتوانن چالاکییەکانیان دەست پێبکەنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامد جۆڵایی جەختی لە هەماهەنگیی بەڕێوەبەران، بەرپرسی یاریگاکان و دەستە وەرزشییەکانی پارێزگای کوردستان لەگەڵ دەستە پزیشکی وەرزشیی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: لەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان و دەرمان ڕێژکردن بۆ پاراستنی تەندروستیی وەرزشوانان مەرجی سەرەکی دەست پێکردنەوەی چالاکییە وەرزشییەکانە.
جۆڵایی، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی کوردستان ڕاشیگەیاند جێبەجێ کردنی ڕێنمایەکانی تەندروستی زۆر گرینگە و زیادی کرد چاوەڕوان دەکەین بە لە بەرچاو گرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان چالاکیی هۆڵە وەرزشییەکان دەست پێبکاتەوە و بەستێن بۆ ئامادەبوونی گەنجان لە یاریگاکان فەراهەم بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران