ڕووسیا و ئێران و تورکیا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کۆبوونەوەی ئەستانە بەڕێوە دەبەن
بەشی سووریا- وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوەی بەسەردانێك گەیشتە دیمەشق هەردوولا لە سەر گۆڕانكارییەكانی سووریا و دۆخی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و كێشەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان كردووە، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ڕووسیا، ئێران و توركیا بەڕێوە بچێت.
کوردپرێس:
ئاژانسی فارس بڵاوی كردەوە، ڕۆژی دووشەممە 20-4-2020 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی حکوومەتی سووریا و وەلید موعەلم، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دیمەشقی پایتەخت كۆ بوووەوە.
بە پێی هەواڵی ئاژانسەكە هەردوولا لەسەر گۆڕانكارییەكانی سووریا و دۆخی سیاسی و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو كێشەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان كردووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەردانەكەی زەریف بۆ دیمەشق گفتوگۆ كردن لەگەڵ كاربەدەستانی سوریا بۆ ئامادەكاری پێش دانیشتنی سێقوڵی ڕوسیا، ئێران و توركیایە، كە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لە چوارچێویە دانوستانەكانی ئاستانە ئەنجام بدرێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران