خبر 2020-04-21 07:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەی بۆمب لە سەڵاحەدین سێ کوژراو و دوو برینداری لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی ئەمنی ڕایگەیاند بۆمبێکی چێندراو لە سەر ڕێگەی ئوتومبێلێکی حەشدی شەعبی تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە 3 ئەندامی حەشد کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی خەندان لە هەرێمی کوردستان لە زاری سەرچاوەیێکی ئەمنییەوە ڕایگەیاند ڕۆژی دوشەممە 20ی ئەیپرێڵی 2020 رایگەیاند، "کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو لە گوندی زاگەی سەر بەقەزای شەڕگات بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبیدا تەقیەوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و دوانی دیکەش بریندار بون".

ئاماژەی بەوەش کرد، "چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ شەوانە مەفرەزەکانیان دەڕواتە سنورەکانی ناحیەی سەرگەڕان و قەزای شەڕگات بۆ کردەوەی تیرۆرستی و دوای ئەنجامدانی کارە تیرۆرستیەکانیان دەگەڕێنەوە چیای قەرەچوغ".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.