چه‌كدارانی داعش 3 هاووڵاتیی که‌رکووکیان کوشت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی ڕای‌گه‌یاند: له په‌لامارێکی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌یێکی هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری پارێزگای که‌رکووک سێ که‌س کوژران.
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی وت: چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش په‌لاماری سێ هاووڵاتیى مه‌ده‌نیى گوندى وه‌ردیه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى عه‌باسیه‌ى پارێزگاى كه‌ركووكیان دا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که گوتیشی: چه‌کدارانی داعش له ئاكامدا هه‌ر سێ هاووڵاتییه‌كه‌یان کوشت و دواتر ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراون و هێزێكى ئه‌منیش ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران