وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و سه‌رۆکی CHP کۆ بوونه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به شێوه‌ی جیا له‌گه‌ڵ که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP)، مێرال ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی ئیی پارت کۆ بوویه‌وه به‌ڵام هیچ دیدارێکی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) وه‌ک دووهه‌مین حیزبی گه‌وره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئه‌نجام نه‌دا که به دوای حیزبه‌کانی CHP و AKP زیاترین نوێنه‌ری له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی تورکیا کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی و ته‌نگه‌ژه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری پێشکه‌وتووی F-35 و هه‌روه‌ها سیسته‌می نوێی سه‌ربازیی تورکیای خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
شایانی باسه؛ پێشتر ناوه‌ندی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا سه‌رجه‌م حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا جگه له هه‌ده‌په‌ی بانگهێشت کردبوو به‌شداریی مه‌راسیمی ساڵوه‌گه‌ڕی "ده‌ست‌پێکردنی شه‌ڕه سه‌ربه‌خۆییه‌کانی تورکیا" بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران