خبر 2019-06-15 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا بەخشینی عێراقی لەسزاکانی سەر ئێران بۆ 90 ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سێیەم جار بڕیاری داوە عێراق بۆی هەیە سێ مانگ درێژە بە هاوردەکردنی کارەبا و غازی ئێران بدات و لەو ماوەیەدا سزا سەپێندراوەکانی واشنتۆن لەدژی ئێران نایگرێتەوە.

کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، لەزاری چەند سەرچاوەیێکی باڵای حکوومەتی عێراقەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەمریکا بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دیکە مۆڵەتی بە عێراق داوە بۆ ئەوەی وزەی کارەبا و غازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

دوای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە، زۆربەی گەمارۆکانی پێشووی خستەوە گەڕ و ئیدیعای کرد بڕی هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەگەیێنێتە سفر.

عێراق ساڵانە بڕی 28 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و ئەمەش بۆ کاری وێستگەکانی کارەبا بەکار دەهێنێت و ڕاستەوخۆش بڕی یەک هەزار و 300 میگاوات وزەی کارەبا هاوردە دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.