بەختیار شاوەیس:
لە پەرلەمانی عێراق چەند لیژنەیێک بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە نەوتی هەرێم دەستبەكار دەبن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شەممە، بە بڕیاری سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عێراق چەند لیژنەیێک بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە نەوتی هەرێم دەستبەكاردەبن و لیژنەكانیش لە سكاڵای حكوومەتی عێراقیش سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم دەكۆڵێنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: "هەرێم گووشاری لەسەر زیاتر دەبێت، ئێستا سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دا كە لیژنەی نەوت و لیژنەی دارایی و لیژنەی یاسایی بەدواداچوون بكات بۆ ئەو سكاڵایەی حكوومەتی عێراق كە ساڵی ۲۰۱٤ لەسەر توركیا كردویەتی سەبارەت بەگواستنەوەی نەوت لەبەندەری جیهان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە: "پێویستە بە زووترین كات حكوومەتی هەرێم ئەو پرسە چارەسەر بكات زەنگی وریاكەرەوەیە، پێویستە حكوومەتی هەرێم تێبگات و چارەسەری ئەم دۆسیە بكات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران