سه‌رۆكی پارتی کۆماریخوازی توركیا پیرۆزبایی له سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات
بەشی تورکیا- له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی کۆماریخوازی توركیا (جه‌هه‌په)، به بۆنه‌ی ههڵبژاردنیەوە به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كڵچدارئۆغڵو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هیوای خواست له سه‌ردانی داهاتووی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵیدا كۆ ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كرد و داكۆكی له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه خۆشحاڵ ده‌بێت له سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ توركیا چاوی پێی بكه‌وێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران