ئێمه پابه‌ندی ئاواتی كوردین له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دۆمینیک ماس كۆنسولی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم، نامه‌یێكی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده سه‌رۆكی هه‌رێم.
به‌گوێرەی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماكرۆن له نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ده‌مه‌وێت گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنی ته‌واوتان بۆ ده‌خوازم له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تییه گه‌وره‌یه‌دا".
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت "ده‌ستبه‌كاربوونتان قوناغێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ هه‌موو عێراق، كه له سه‌روبه‌ندی سه‌قامگیركردن و ئاشته‌وایی كومه‌ڵایه‌تیدان. دڵنیام ئه‌زموونی به‌ڕێزتان له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كاندا و هه‌ستی به‌ڕێزتان بۆ ده‌وڵه‌تمه‌داری، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه نوێیه‌تان، كه فه‌ره‌نسا پشتگیریی ته‌واوی لێ ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كه فه‌ره‌نسا و كوردستان له رێگای په‌یوه‌ندیی مێژووییه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و جه‌نگی هاوبه‌شی دژبه داعش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی پته‌وتر كردوه و نووسیویه‌تی "ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی سوپاسگوزاریی خۆم به ئێوه رابگەیێنم بۆ ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه به‌خشراون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هه‌وڵه بێ وێنه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ پێشوازی كردن له‌و ئاوارانه‌ی له ده‌ستی به‌ربه‌رییه‌تی جیهادییه‌كان رایانكرد. ئێوه ئاگاداری پابه‌ندیی ئێمه‌ن سه‌باره‌ت به‌ئاواتی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو، فیدرال و دیموكراتدا. به ناوی ئه‌م په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌وه بوو كه فه‌ره‌نسا به‌شداری كرد له هاندانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دروست بوون. ئه‌مڕۆ، ئێمه خۆشحاڵین به قووڵ بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له سایه‌ی ئه‌م دینامیكییته‌وه كراون له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌موو عێراقدا".
هه‌روه‌ها ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نووسیویه‌تی "هیواخوازم بتوانین په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا بده‌ین، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌ی كه خه‌ڵک له یه‌كتری نزیک ده‌كه‌نه‌وه: له بواره‌كانی ئابووری، كولتووری، په‌روه‌رده‌یی. ئێوه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌توانن پشت به ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسی ببه‌ستن. تكا له ئێوه ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆک كه بڕوا به‌ستایشی بێپایانم بكه‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران