وەزیری بەرگریی تورکیا: ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکان درێژەیان دەبێت
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی سەربازەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکە، سەردانی فەرماندەیی بەرێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی چنگ-ی کرد لە خاڵی سەر سنووریی و ناوچەی بنکەی سەربازی بیوکتۆپراک.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەردانەکەیدا ئاکار گوتی: "ئۆپەراسیۆنەکەمان لە دەرەوەی سنوور بەردەوامە و دەچینە نێو ناخی تیرۆریستان لە تەواوی ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی چنگ. هەتا دوایین تیرۆریست لەناو نەبرێت لەو ناوچەیە دەرناچین. ئەوێ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە".
ئاکار رۆژی رابردووش لەگەڵ سەرۆک ئەرکان یاشار گولەر و فەرماندەی هێزی وشکانی جەنەڕاڵ ئومید دوندار، فەرماندەیی هێزی دەریایی عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی هێزی ئاسمانی حەسەن کوچوکئاکیوز سەردانی بنکەی سەربازی بیوکتۆپراکلیان کرد لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ.
ئاکار لەناوچەی باڵکایالار لە خاڵی سفری سنووریی بە بەرزی ٢ هەزار و ٤٠٠ مەتر لەئاستی رووی دەریاوە لە دۆخی سەربازانی کۆڵیەوە و لەگەڵ یەک بەیەکی سەربازانی ئەو شوێنانەدا قسەی کرد.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران