دهغڵودانی دوو گوندی سهر به مهخموور سووتێنران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای سەرگەڕان و پردێ، ئاگر لە گەنم و جۆی دوو گوندی سنووری مەخموور بەردرا.
کوردپرێس، شەوی رابردوو ئاگر لە گەنم و جۆی ھەردوو گوندی پاڵانیان و گڕەسۆر لە نزیک مەخموور بەردرا و دەیان دۆنم گەنم و جۆی جووتیاران سووتێندراون، بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكەش، لە مزگەوتەكانەوە داوا لە خەڵكی كراوە ھاوكار بن.
تا ئێستا ھۆكاری ئاگرەكە نەزاندراوە، بەڵام زەرەر و زیانێكی گەورە بەر جووتیارانی ئەو گوندانە كەوتووە.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران