زنجیرەیێک ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕاستی كه‌ركووک روویاندا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زنجیره‌یێک ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕاستی كه‌ركووک روویاندا و تا ئێستاش به‌هۆیانه‌وه 6 كه‌س كوژراون و 17 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
کوردپرێس: یه‌كێک له ته‌قینه‌وه‌كان له شه‌قامی قودس و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا روویداوه، ژماره‌ی قوربانییانیش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراقی ئاشكرای كرد، جیا له‌و شه‌ش ته‌قینه‌وه، دوو بۆمبی دیكه‌ش پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
تا ئێستاش ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركووک ئاماری كۆتایی قوربانییانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه رانه‌گه‌یاندووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران