بەرهەم ساڵح بەرەو سعوودیە بەڕێكەوت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری كردن لە كۆنگرەی نائاسایی باڵای عەرەبی و رێکخراوی هاریكاری ئیسلامی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەو عەرەبستانی سعوودی بەڕێكەوت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرەو عەرەبستانی سعودی بەڕێكەوتووە.
ئاماژەی بەوەش کردوە، سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق بەمەبەستی بەشداری کردنە لە ھەردو کۆنگرەی چواردەھەمین نائاسایی لووتکەی باڵای عەرەبی و کۆنگرەی ڕێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی کە لە شاری مەککەی پیرۆز ئەنجام دەدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران