خبر 2018-12-19 13:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتی دەداتە 600 کوردی ئێزدی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیایێکی ئێزدییەکان ڕایگەیاند کە ئەڵمانیای بڕیاری داوە کە مافی پەنابەرێتیی وڵاتەکەی بە 600 کوردی ئێزدی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سام ساڵح کە چالاکێکێ ئێزدییە بە ماڵپەڕی ئێزدی 24ی وت: حیزبی دیموکرات مەسێحیی ئەڵمانیا «CDU» کە حیزبی ئەنگلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیایە، حکوومەتی ڕازی کردووە کە مافی پەنابەرێتی بدات بە 600 کوردی ئێزدی.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی حکوومەتی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2019ی زایینی ئەم ژمارە لە کوردی ئێزدی چانسی بە دەست هێنانی مافی پەنابەرێتیی ئەڵمانیایان دەبێت و لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە یڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

سام ساڵح وەبیری هێنایەوە ئەم بەرنامە بە یارمەتیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا سەرکەوتووە و ڕێوشوێنی یاسایی بۆ پێدانی مافی پەنابەرێتی بە کوردانی ئێزدی تێپەڕاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.