خبر 2018-12-19 14:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سزای زیندانی بۆ هاوسەرۆكی هەدەپە دەرچوو

بەشی تورکیا- دادگایێكی توركیا بەهۆی قسەكانی لە نەورۆزی ساڵی 2016دا، سزای دوو ساڵ زیندانی كردنی بۆ ئەرتوغرول كوركچو سەرۆكی فەخریی پارتیی دیموكراتیی گەلان "هەدەپە" بڕییەوە.

کوردپرێس: بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، دادگا قسەكانی كوركچوی لە دیداری نەورۆزی ساڵی 2016دا لە شاری ئیدری كوردستانی تورکیا كردۆتە بیانوو بۆ سەپاندنی ئەو سزایە.

لەلایێكی دیكەوە لە شارەكانی مێردین و ئامەد-ی كوردستانی تورکیا بەهۆی لێدوانەكانی لە ساڵانی 2012، 2015 و 2016دا چەندین دۆسیە بۆ ئەرتوغرول كوركچو كراونەتەوە و بەهۆی ئەو دۆسیانە‌وە داوادەكرێت ناوبراو 13 ساڵ و 6 مانگ تا 33 ساڵ زیندانی بكرێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.