خبر 2018-12-19 13:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

«سەحەر»ی دەمیرتاش بە 12 زمانی دونیا وەرگێڕاوەتەوە

بەشی تورکیا- ڕۆمانی «سەحەر» نووسراوەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان کە ساڵی ڕابردوو لە زیندانی تیپی Fی ئیمرالی نووسیویەتی، بووتە یەکێک لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکانی ساڵی تورکیا و ئێستاش پاش تێپەڕاندنی سنوورەکانی تورکیا بۆ 12 زمانی دونیا وەرگەڕاوەتەوە و پێشوازییێکی باشی لێکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆمانی سەحەر لە 16ی حوزەیرانی 2017 لە لایەن بڵاوگەی دیپ نوت-ی تورکیا بە زمانی تورکیی ئەستەمبۆڵی بڵاو بوویەوە و لە ماوەیێکی کوردتدا 250هەزا بەرگی لێ بڵاو کرایەوە و بووتە یەکێک لە پڕفرۆشترین ڕۆمانەکانی ساڵی تورکیا.

ئەم ڕۆمانە بۆ زمانە جۆراوجۆرەکان لەوان زمانی ئەڵمانی، فلامینگۆ، ئیتالیایی، ئینگلیزی، کوردیی کرمانجی و سۆرانی، عەرەبی، یۆنانی و فەڕانسەیی وەرگێڕاوەتەوە و خەریکە بە زمانەکانی چینی و ژاپۆنی-ش وەردەگێڕێتەو.

شایانی باسە سەرەڕای ئەو پێشوازیە لە ڕۆمانی سەحەر کراوە هێشتا بە زمانی فارسی وەرنەگێڕاوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.