له په‌رله‌مانی عێراق بوو به دەمەقاڵێ/ عەبدولمەهدی پەرلەمانی بەجێهێشت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕیار بوو لە پەرلەمانی عێراقدا كابینەی حكوومەتی نوێ تەواو بكرێت و متمانە بەو هەشت وەزیرە بدرێ، كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانەوە پێشكەشی پەرلەمان كرابوو، كۆبوونەوەكەی پەرلەمان هەرای لێكەوتەوە و سەرۆک وەزیرانیش پەرلەمانی بەجێهێشت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی بڕیار بوو كۆبوونەوەكە دەستپێكات، له‌ناو كافتریاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ژماره‌یێک له په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه جیاوازه‌كان دروست بوو.
پێش دەمەقاڵێیەكەش، سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیاری دابوو دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر دوابخات به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت بگه‌نه ئه‌نجام.
بەڵام وەک دەردەكەوێ، بەهۆی بەردەوام بوونی هەرا و بێسەروبەری لەنێو پەرلەماندا، كۆبوونەوەكە و ئامانجەكەی شكستی هێنا بۆ تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی نوێ.
بەگوێرەی سەرچاوەیێكی ئاگەدار، دەنگدانی پەرلەمان لەسەر هەشت وەزیرەكە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخراوە.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران