مەسعوود بارزانى له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى لوبنان كۆ بوويه‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای لوبنانی به سه‌رۆكایه‌تی جوبران باسیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یێک به‌رپرسی حكوومییه‌وه پێشوازییان لێكرا پاشان مەسعوود بارزانی لەگەڵ شاندەکە کۆ بوویەوە و له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرسه جێ بايهخهكانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لوبنانی ژماره‌یێک دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم ساز بكه‌ن و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، ئه‌منی، سیاسی و بواره‌كانی دیكه بكه‌ن، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه و ژماره‌یێک گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێم واژوو ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران