کۆبوونەوەی ئیلهام ئەحمەد، سەباحات تونجەل و پەروین بوڵدان لە بروکسل
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی 14 و 15ی تشرینی یەکەم لە بارەگای پەرلەمانی ئەورووپا لە شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، ئەوەش بە هاوکاریی فراکسیۆنەکانی چەپ، هاوپەیمانیی سەوزەکان/هاوپەیمانیی ئازادی ئەورووپا (GREENS/EFA) و هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیست و دیموکراتەکان (S&D).
لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسەکەدا، ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری دیاری کوردستانی سووریا، سەباحات تونجەل، چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA)، و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دەم (DEM Party) و ئەندامی شاندی ئیمراڵی بەشدارییان کرد و کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە دەسپێکی کۆنفرانسەکەدا کە بە بەشداریی بەربڵاوی پەرلەمانتارانی ئەورووپا، ئەکادیمیست، یاسادانەر و سیاسەتمەدارانی کورد و تورک بەڕێوەچوو، چەندین تەوەری سەرەکی لەوانە دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، سەروەریی یاسا، چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد و هەڵسەنگاندنی کارەکانی 20 ساڵی ڕابردووی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەورووپا خرانەڕوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران