خبر 2018-12-05 05:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەی مین لە دیلوڕان کەسێکی کردە قوربانی

بەشی ئیلام- بەڕێوەبەری تەندروستیی شاری دیلوڕان وتی: مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی "مووسیان"ی شاری دێلوڕان تەقییەوە و بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییێکی ناوچەکە بە سەختی بریندار بوو.

کوردپرێس:

دوکتور ئەسەدوڵڵا موهاجیر بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستیی شاری دێلوڕان لەو باریەوە ڕایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی "مووسیان"ی شاری دێلوڕان پیرەپیاوێکی تەمەن 60 ساڵان لاقی پەڕی و تووشی برینی سەخت بوو.

ناوبراو گوتیشی دەستبەجی هێزەکانی سەرسنوور ئەو هاووڵاتییە بریندارەیان گواستەوە بۆ خەستەخانەی "دەشت عەباس" و پاش ئەوەی خزمەتگوزاریی سەرەتایی و فریاکەوتنی بۆ کرا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی "گەنجەویان"ی شاری دزفوول لە پارێزگای خووزستان.

*لە ئاژانسی هەواڵی فارس وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.