هاوپه‌یمانان چه‌كی پێشكه‌وتوو راده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌کات
به‌شی جیهان- ڕوانگه‌ی سووری ئاشكرای ده‌كات که هاوپه‌یمانان چه‌كی پێشكه‌وتوو ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات که هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ژماره‌یێک چه‌كی پێشكه‌وتوو و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی نوێ ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده ده‌كات.
ئه‌و ڕوانگه‌یه ڕاشیگهیاندوووه: هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ک و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی باره‌گاكانی هه‌سه‌ده له ناوچه‌ی هه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێرزوور كردوووه و ئه‌و چه‌كانه له هه‌ر یه‌كه له عه‌ین عیسا و كۆبانێوه بۆ هه‌سه‌ده‌یان گواستوووهتهوه.
چه‌ند ڕۆژێكه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به پاڵپشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره دژی داعش له ده‌وروبه‌ری دێرزوور ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران